“ئەردۆغان لەبەرامبەر كورددا رووبەڕووی شكستی گەورە بووەتەوە”



بزووتنەوەی سەربەخۆیخوازان: توركیا بۆ قەرەبووكردنەوەی شكستەكانی لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان هێرشدەكاتە سەر باشوور

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا لە 14ی ئایار و دەركەوتنی ئاماژەی زیاتری شكستی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە هەڵبژاردنەكان پێشهاتی نوێ دێنەئاراوە و هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانیش لەوچوارچێوەیەدا دەبینرێت.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بە تووندی شەرمەزاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات.

دەشڵێت: توركیا بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان، لە ئێستا دا چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا، بە تایبەت لە پێوەندی بە پرسی كورد لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ شكستی گەورە بەرەوڕووبووەتەوە، هەر بۆیە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی توركیادا، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و حەشاردانی شكستەكانی و هەروەها بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی، بە دروستكردنی قەیران و ئاڵۆزی دەیەوێت جارێكی دیكە سەرۆكایەتی توركیا بە دەستەوە بگرێتەوە”.

راشیگەیاندووە “هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، ئامانجی تێكدانی ئاسایش و دروستكردنی دووبەرەكی و ئاژاوە نانەوە لە نێوان هێزە كوردستانییەكانە”.

هەروەها دەڵێت “ئامانجێكی دیكەی هێرشەكە، پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی سیاسیی خاك و ئاسمانی هەرێمی كوردسنانە و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت”.

ئاماژە بەوەش دەكات” ئەركی هەموو هێزە كوردستانییەكانە پاساو بۆ كردەوە تیرۆریستییەكانی داگیركەرانی كوردستان نەهێننەوە و وێڕای ئیدانەكردنی ئەم چەشنە هێرشانە، هەوڵی جیددیان لە پێناو یەكڕیزی و یەكگرتوویی ناوماڵی كورد بخەنە گەڕ و بەرژەوەندیی تەسكی حیزبی و تاكە كەسی نەكەنە قوربانیی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی”.

پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
پێت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
دوات نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
پەیوەنیدر