پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە



خەڵك-
بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 28\11\2022 ئومێد خۆشناو، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، “لە ماوەیەكی نزیكدا شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات و سیاسەتی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ لایەنەكان پەیڕەو دەكات”.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ” هەر وەكو لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی 14ـی پارتی جەختیلێكراوەتەوە، پارتی دوای كۆنگرە لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان دەكاتەوە و سەردانی هەموو ئەو لایەنانە دەكات كە لەنێو دەسەڵاتن و تەنانەت ئەوانەی لەدەرەوەی دەسەڵاتیشن”.

 

 

بانكی ناوەندی نریكەی 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی نریكەی 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
هونەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا
دوات هونەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا
پەیوەنیدر