شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز دەدات و دەڵێت لە ٦٠ ملم بۆ ٢٠٠ ملم باران دەبارێت و گەر گۆڕانکاری لە شەپۆلەکەدا روو نەدات لە سێ ساڵی رابردوو ئەم شەپۆلە هاوشێوەی نەبووە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە و ڕۆژانی داهاتوو تا ناوەڕاستی هەفتە بەهۆی هاتنی بڕێک هەور ئاسمانی ناوچەکان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەوری و هەوری دەبێت جۆری هەورەکان زیاتر لەهەوری بەرز دەبن و لەهەندێ شوێن ئەگەری نمە بارانو بارانی کەم کراوەیە لەزۆربەی ناوچەکانیش کەش سەقامگیر دەبێت پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتودا ١ -٣ پلەبەرزدەبێتەوە خێرایی با ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێت .

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی سێشەممە بەولاوە بەزۆری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەهێزی باران بارینەوە بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی بەرفراوانی دەریای ناوەڕاست و هاتنی تۆپەڵەهەوایەکی شێداری خولگەیی و هێنانی بڕێک شێی دەریای سور له گەڵ خۆیدا و کارتێکردنی لەسەر دۆخەکە پێشبینی دەکەین لەڕۆژی سێشەممەوە کەدەکاتە ١١ی ٤ ‌سەرەتا شەپۆلی باران بارین لەناوچەکانی باکورو خۆرئاواوە دەستپێبکات بەتێپەڕ بوونی کات و تایبەت شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە و چوارشەمەو پێنج شەممە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

دەشڵێت:”ڕۆژانی ١٢ و١٣ی مانگ شەپۆلەکە قوڵ دەبێتەوەو دەگاتە لوتکەی بەهێزی و چڕ بوونەوە ، هاوکات پێشبینی بڕی باران بۆ ناوچەکان لە ٦٠ ملمەوە تاسەروی ٢٠٠ ملم دەکەین لەگەڵ ڕودانی هەورە بروسکەی بەهێزو بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو و ڕودانی لافاوی کتوپڕ لەسەرجەم ئەوناوچانەی نزمن و مەترسی لافاویان لێدەکرێت، خێرایی با لەمەودای شەپۆلەکەدا زیاد دەکات تایبەت کاتی تاوە بارانەکان و لەگەڵ بارینی تەرزه بەسەرناوچەو شوێن و جیاواز”.

شاڵاو هیدایەت راشیگەیاندووە، بەهۆی تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی سارد بەشەپۆلەکە پلەکانی گەرما ٦-٨ پلە دادەبەزێت لەمەودای شەپۆلەکەدا لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە کوێستانە بەرزه کان ڕۆژی ١٤ی مانگیش کەدەکاتە هەینی بەهۆی پاشماوەی شەپۆل و هەوری ناوخۆیی لەناوچەی جیا جیا ئەگەری تاوە باران هەیە.

“گەر گۆڕانکاری ئەوتۆ ڕوونەدات شه پۆلی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی وا دەبێت کەلەسێ ساڵی ڕابردودا وێنەی نەبووە و شەپۆلەکانی دابارین لەم مانگەو مانگی داهاتوو بەردەوامیان دەبێت” شاڵاو هیدایەت وا دەڵێت.

دانا عەبدولکەریم:رێککەوتنی هەرێم و بەغدا یەکێکە لە رێککەوتنە باشەکان
پێت دانا عەبدولکەریم:رێککەوتنی هەرێم و بەغدا یەکێکە لە رێککەوتنە باشەکان
ڕاپەڕین؛ گەڕان بەدوای مێردمنداڵەكەی سەركەپكان بەردەوامە
دوات ڕاپەڕین؛ گەڕان بەدوای مێردمنداڵەكەی سەركەپكان بەردەوامە
پەیوەندیدار