ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، شەش مانگە كارمەندانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین مووچەیان پێ نەدراوە .
كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، كارمەندانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین شەش مانگە مووچەیان پێ نەدراوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە لیژنەكەیان لەڕێگای سەرۆكایەتی ئەنجومەن نوسراومان ئاڕاستەی ئیدارەی ڕاپەڕین كردوە بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسای بۆ گەڕانەوەی مووچەی 6مانگی كارمەندانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.