كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ئیدانە دەكەن و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانن،دەشڵێت،”ڕووداوی لەم چەشنە دەرهاویشتەی گرژی و گرفتەكانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە”.
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،وەك كۆمەڵی دادگەریی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ئیدانە دەكەن و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانن و داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكەن بە ئەركی خۆیان هەڵبستن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەوەی ڕوودەدات دەرهاویشتەی گرژی و گرفتەكانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە كە كاریگەریی خراپی خستووەتە سەر باری ئابووری و ئەمنیی خەڵكی كوردستان .
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ئیدانە دەكەین و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانین، پێمان وایە ڕووداوی لەم چەشنە دەرهاویشتەی گرژی و گرفتەكانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە كە كاریگەریی خراپی خستووەتە سەر باری ئابووری و ئەمنیی خەڵكی كوردستان .
بۆیە داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكەین بە ئەركی خۆیان هەڵبستن و وڵاتان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان و دامەزراوە مەدەنییەكانیان ئاگادار بكەنەوە .
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
8ی نیسانی 2023