هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار، که به تامه مزره خۆشه‌که‌ی ناسراوه و خەڵكی كوردستان ئاشنان پێی، به‌ڵام کومه‌ڵێک سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، که وه‌ک پێویست ئاوڕی لێ نهدراوەتەوە.
دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی ، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت: ” هەڵوژەی سەوز ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وریه تاکه سوود به‌خشه‌کان و ماده‌ی دژه‌ئۆکسان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( E ) ، ( A) ، ( C ) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسێوم، فسڤۆڕ، ئاسن، کالسێوم، پۆتاسێوم، مه‌گنسێوم، له‌گه‌ڵ ڕیشاڵ و ئاو و کاربۆهیدرات و پڕۆتین .
دەشڵێت: “باشتره ڕۆژانه نزیکه‌ی ( ۱٥ ـــ ۲٥ ده‌نکی ) لێ بخورێت له نێوان ژه‌مه‌کان”.
گرنگترین سووده‌کانی هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز ئه‌مانه‌ن :
۱ ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
۲ ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن.
۳ ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره.
٤ ـــ خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
٥ ـــ پاک کردنه‌وه و له‌ناوبردنی که‌ڕوو ( فتڕیات ) و هه‌ندێ میکرۆبی ناو ڕێخۆڵه‌کان.
٦ ـــ یارمه‌تی باشتر هه‌ڵمژینی زۆر له کانزا‌کان ئه‌دات له لایه‌ن له‌شه‌وه وه‌ک فسڤۆڕ ، ئاسن ، کالسێوم، پۆتاسێوم.
۷ ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
۸ ـــ پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.
۹ ــ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی.
۱۰ ـــ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
۱۱ ــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو.
۱۲ ـــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و سیه‌کان و پاراستنی ته‌ندروستی شانه و خانه‌کانی له‌ش.
زیانه‌کانی زۆر خواردنی هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز :
۱ـــ به‌رزکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن ئه‌گه‌ر به خوێ وه بخورێت له ئه‌و که‌سانه‌ی زه‌غتیان به‌رزه.
۲ ـــ دروست بوونی حه‌ساسیه‌ت له هه‌ندێ که‌س دا و ته‌نگه نه‌فسی و خراب بوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌بۆیان هه‌یه.
۳ ـــدڵهکزێ و ئازاری گه‌دده به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی خۆیان کێشه‌ی دڵه‌کزێ و قورحه‌یان هه‌یه.