سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هاتەدەنگ



سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنە سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت، له‌بری تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌كات، كه‌ ئێواری دوێنێ 7ی نیسان ڕوویدا و دەشڵێت: “نیگه‌رانین له‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه‌ به‌دوایدا هاتن”.

ڕاشیگەیاندووە، له‌ كاتێكدا داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك دان به‌ خۆیاندا بگرن و به‌ شێوازێكی دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانیدا بكه‌ن و له‌بری تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی.

جەختیشی كردۆتەوە، سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان، به‌تایبه‌تی شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ژیان و گوزه‌رانیان، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ڕێگه‌ نادرێت به‌ هیچ پاساوێك بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

 

مه‌زڵوم كۆبانێ پەیامێكی لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاوكردەوە
پێت مه‌زڵوم كۆبانێ پەیامێكی لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاوكردەوە
عێراق جێگرەوەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدۆزێتەوە
دوات عێراق جێگرەوەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدۆزێتەوە
پەیوەنیدر