حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند



حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 9ی نیسان و 19ی نیسان لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبن.

بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم، سبەینێ ٩ی نیسان، بەهۆی یادی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.

هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی 19ی نیسان بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان (جەژنی سووری ئێزدییەكان) دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.

هەرچەندە بەپێی ڕۆژمێرەكە ڕۆژانی (22 و 23 و 24ی نیسان) وەك پشوووی جەژنی ڕەمەزان دیاریكراوە، بەڵام ئەو پشووە بەپێی ڕۆژمێری كۆچی و بڕیاردان لە جەژنی ڕەمەزان دەگۆڕێت.

ڕامۆس دەبێتە نەسراوی و دەچێتە پاڵ ڕۆناڵدۆ
پێت ڕامۆس دەبێتە نەسراوی و دەچێتە پاڵ ڕۆناڵدۆ
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
دوات نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
پەیوەنیدر