كارگەیەكی خۆراك لە سلێمانی داخرا



خەڵك-
بەهۆی دەستكاریكردنی ماوەی بەسەرچونەوە كارگەیەكی خۆراك لە سلێمانی داخرا.

كارگەی جەزیرە كە تایبەتە بە لەقوتونانی خۆراكی وشكە لە ناوچەی ناوگردان لە سلێمانی داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە میانی بەسەركردنەوەی لیژنەی دووی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەركەوت كە ئەو شوێنە لەڕووی تەندروستییەوە پابەندی ڕێنماییەكان نەبووە و پاشماوەی زۆری قرتێنەرەكانی تێدا بووە.

باس لە ئەوەش كراوە، خاوەنی كۆگاكە بە ئامێری تایبەت بەرواری نوێی بۆ خواردەمەنییە بەسەرچووەكان دروستكردووەتەوە و لە كیس و قوتوی ئامادەكراودا لەبازاڕ و ماركێتەكاندا فرۆشتونی.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو كارگەیە داخراو ڕێكارە یاساییەكانی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

 

ئەردۆغان: لەگەڵ سیسی پەیوەندییەكان بنیات دەنێینەوە
پێت ئەردۆغان: لەگەڵ سیسی پەیوەندییەكان بنیات دەنێینەوە
پاشماوەی ڕۆژانە دەكرێنە جلوبەرگ
دوات پاشماوەی ڕۆژانە دەكرێنە جلوبەرگ
پەیوەنیدر