هەسەدە: ئەو زانیاریانەی باس لە بەئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی دەکەن دورن لە راستییەوە



ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، رەتیدەکاتەوە کە فەرماندەی گشتی هێزەکانیان مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی کرابێتە ئامانج، دوورن لە راستییەوە و دەشڵێت:” ئەو لە ئەرکی خۆیدایە”.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێت:”هەموو ئەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فەرماندەی گشتی هێزەکانمان مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج، دورن لە راستییەوە و فەرماندەی گشتی لە ئەرکدایە”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە ئەو هەواڵە ساختانە بە ئامانجی ڕەشبگیری سیاسی بەرامبەر هەندێک هێز لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێن.

ئەو راگەیەندراوە لە کاتیکدایە کە ئەمڕۆ هەینی هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و وا بڵاوکرایەوە کە بە درۆن هێرشکرابێتە سەر فڕۆکەخانە و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە کرابێتە ئامانج لە کاتی گەڕانەوەی بۆ رۆژئاوا لە فڕۆکەخانەکە کراوەتە ئامانج.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان هێرش كرایە سەر كاروانی سەربازی ئەمریكا
پێت فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان هێرش كرایە سەر كاروانی سەربازی ئەمریكا
“سلێمانی و خەڵکەکەی زۆر لەوە گەورەترن خەیاڵی پووچی لایەنێک ناو و ناوبانگی لەکەدار بکات”
دوات “سلێمانی و خەڵکەکەی زۆر لەوە گەورەترن خەیاڵی پووچی لایەنێک ناو و ناوبانگی لەکەدار بکات”
پەیوەنیدر