پاشماوەی ڕۆژانە دەكرێنە جلوبەرگ



 

چالاكانی بواری ژینگە و گۆڕانی كەشوهەوا لە نێجیریا هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی پۆشاك و جلوبەرگ لە پاشماوەكانی ژیانی ڕۆژانە.

چینیدۆ مۆگبۆ بەڕێوەبەری هەڵمەتەكە، ڕایگەیاند پرۆژەیەكمان ڕاگەیاندووە بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی زیاتر دەربارەی پیسكردنی ژینگە، ئەمە كارێكی بە كۆمەڵی چالاكەوانانە.

لاگۆس یەكێك لە شارە گەورە و قەرەباڵغەكانی كیشوەری ئەفریقایە، دانیشتوانەكەی زیاد لە 15 ملیۆن كەسن، ڕۆژانە 12 تۆن هەزار تۆن پاشماوەی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی، بەهۆی پشتگوێخستنی ڕێنماییەكانی ژینگەوە ساڵانە 30 هەزار كەس لە ئەو شارە گیان لەدەستدەدەن.

چالاكان پێشەنگایەكیان كردووەتەوە، تێیدا جلوبەرگیان نمایشكردووە كە دروستكراون لە پاشماوەی ڕۆژانەی كاغەز و پلاستیك و قوماش و زۆر شتی دیكە.

ئەم چالاكانە لە هەڵمەتەكەیاندا توانیویانە ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆ و كەنار دەریاكان پاك بكەنەوە و پاشماوەكان كۆبكەنەوە.

كارگەیەكی خۆراك لە سلێمانی داخرا
پێت كارگەیەكی خۆراك لە سلێمانی داخرا
سەرۆكی یەكێتی: لە هێرشەكانی ئێران نیگەرانین
دوات سەرۆكی یەكێتی: لە هێرشەكانی ئێران نیگەرانین
پەیوەنیدر