پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر راگرتنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا، داوای لە توركیای كردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات، دەشڵێت،”سلێمانی و فڕۆكەخانەكەی ئارامن”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ”ئاژانسی فرانس پرێس”لەسەر راگرتنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا، داوا لە توركیای كردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی.
باسی لەوەشكردووە، دەتوانێت دڵنیایی بە توركیا بدات، كە سلێمانی و فڕۆكەخانەكەی ئارامن، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەئارادایە.