سەرۆكی یەكێتی: لە هێرشەكانی ئێران نیگەرانین



 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد كازم ئال سادق هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردومانەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان نیشان دا و ڕایگەیاند كە دەبێت كێشەكان لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەربكرێن.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد كازم ئال سادق كۆبووەتەوە.

‏‎ڕاشیگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراوە و جەخت كراوەتەوە لەسەر سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارەكاندا.

‏‎باسی لەوەش كردووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردومانەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندووەتە باڵیۆزی ئێران.

ڕاشیگەیاندووە “بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بەهەمووشێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین”.

ماوەی دوو مانگە ناڕەزایەتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران سەریانهەڵداوە لە كاردانەوەی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە.

بەهۆی ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەوە ئێران، سێ جار هێرشی مووشەكی و درۆنی كردووەتەسەر هەرێمی كوردستان و بنكەی پارتە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بە ئامانج گرتووە.

 

پاشماوەی ڕۆژانە دەكرێنە جلوبەرگ
پێت پاشماوەی ڕۆژانە دەكرێنە جلوبەرگ
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر