فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا ٣ی تەمموزی ٢٠٢٣ ، گەشتەگانی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر هەڵوەشاوەتەوە .
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكان گەشتیارانی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی – دۆسلدۆرف) ئاگادار دەكەن،كە گەشتی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر هەڵوەشاوەتەوە.
ئاگادارییەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە
بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا ٣ی تەمموزی ٢٠٢٣
ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی – دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە .
لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە .
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٤/٦