سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پاشلەرزەكان لە سنورەكانی نێوان توركیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاندووە.
سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ی 4ی 2023 ژمارەی پاشلەرزەكان لە سنورەكانی نێوان توركیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاندووە .
هاوكات سیروان ساڵح ، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، كە لە مێژوودا مەحاڵە شتی وا ڕوویدا بێت ، بۆیە وزەیەك لەو دوو بوومەلەرزە بەهێزەوە بەرەو پلێتەكانی دەوروبەری ڕۆیشتووە و دوور یان نزیك لە پلێتێكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاڵی دەبێتەوە.