بەرزبوونەوەی خێرای نرخی کاڵاکان بە بیانوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بەڵام بە پێچەوانەوە دابەزینی هێواشی نرخی شتومەکەکان هاووڵاتیانی نیگەران کردووە.
دابەزینی بەهای دینار لە بازاڕەکاندا کاریگەری دروستکردووە، نرخی کاڵاکان بەتایبەت خواردەمەنی و جلوبەرگ بەرزبوونەتەوە، بەڵام کە ئێستا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرەو جێگیری دەچێت نرخەکان هەر دانەبەزیون.
بەرزکردنەوەی نرخەکان لە بازاڕدا بە بیانووی ناجێگیری بەهای دۆلار، نیگەرانی و گومانی لە دڵی هاووڵاتیاندا دروستکردووە.
فرۆشیارانیش دەڵێن گرانی بازاڕ ئەوەندەی دیکە بازاڕی چۆڵکردووە، ئەوانەی کە تاک فرۆشن زیاتر زیان دەکەن تا کۆفرۆشەکان.
لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕۆژانە چاودێری بازاڕ دەکەن، هەر بازرگان و دوکاندارێکیش هەوڵی قۆرخکردنی بازاڕ بدات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.