خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینییەوە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو دەستیانپێكردووە، 200 ڕۆژیان تێپەڕاند.
ناڕەزایەتییەكان لە ١٦ی ئەیلولی 2022 دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لەكاتی دەستگیرانی لەلایەن پۆلیسی ئادابەوە لەتاران دەستیانپێكرد.
ناڕەزایەتییەكان كە بەشۆڕشی ژینا ناوبانگیان دەركردووە، سەرانسەری ئێران و دەرەوەی ئێرانی گرتەوە، بەجۆرێك بووە گووشارێكی زۆر گەورە لەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران.
بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران لەماوە ٢٠٠ ڕۆژدا لانیكەم ٥٣٧ كەس لە لایەن هێزەكانی حكوومەتەوە كوژراون.
لە مانگی ئەیلولدا ٢٢٣ كەس و لە تشرینی یەكەمدا ١٠٠ كەسو لە تشرینی دووەمدا ١٧٣ كەس و لە مانگی كانوونی یەكەمدا ٢٥ كەس لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە حكوومییەكانەوە كوژراون.
هەروەها چوار خۆپیشاندەر لەسێدارەدراون، ٣٠٩ زیندانی دیكەش لە خۆپیشاندەران سزای سێدارەیان بەسەر دا سەپێنراوە.
بەشێوەیەكی گشتی لە مانگەكانی ئەیلول، تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم، كانوونی یەكەمدا 72 كەس لەسێدارە دراون.