كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و بەشێكی بازاڕەكە سووتاوە.
ئارام سەردار، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو ئاگر لە دوكانەكانی بازاڕی شێخەڵا كەوتۆتەوە و زیانێكی زۆری لێ كەوتۆتەوە.
ڕاشیگەیاند، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەكەن و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.
لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستی پێكردووە و تا ئێستا هۆكارەكەی بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە.