عێراق پارە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێكی هەرێم دەنێرێت



شاندێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كۆبۆتەوە و بڕیار دراوە لە سەر وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و ناردنی شایستەی دارایی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكە و ڕێكخستنی دابەشكردنی باشتری بەشەخۆراك.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شاندێكی وەزارەتەكە بە سەرۆکایەتی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی چوونەتە بەغدا بەمەبەستی چاەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بەبازرگانی و پیشەسازی لەنێوان هەردوولا.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی بازرگانی عیراق کۆبوونەوە لە چەند تەوەرێکی گرنگ کرد.

وەك وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشكرای كردووە، تەوەری گفتوگۆكان بریتی بوون لە:
1- ئامادەسازییەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی نوێ.
2- شایستەی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.
3- یەکخستنی مۆڵەتی هاوردە و ناردن و پێشانگاکان.
4- باشترکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیان.

جەختیشی كردۆتەوە، پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر ئەم بابەتانە بڕیاری پێویست وەرگیرا و بڕیاریشە چەند لیژنەش بۆ بەدواداچون و جێبەجێ کردنیان پێکبێت.

حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ دا
پێت حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ دا
سەدان كۆچبەر لە نزیك ئیتاڵیا لە خنكان ڕزگاركران
دوات سەدان كۆچبەر لە نزیك ئیتاڵیا لە خنكان ڕزگاركران
پەیوەنیدر