وادەی یارییەكانی جامی ئاسیا دیاریی كرا



 

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و لیژنەی خۆجێی ڕێكخەری جامی ئاسیا لە قەتەر، وادەی پاڵەوانێتییەكە ڕادەگەیەنن كە لە 12ی كانوونی دووەمەوە، تا 10ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت.


لەپاڵەوانێتییەكەدا 24 هەڵبژاردەی نیشتمانی بەشداریی دەكەن و لەكێبڕكێدادەبن بۆدەستەبەركردنی نازناوی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا بۆ تۆپی پێ‌.

بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كارلێك لەگەڵ هاندەران،یاریی كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە لە خولی 18 پاڵەوانێتییەكە، لە ڕۆژی هەینیدا بەڕێوەدەچێت، یاری كۆتاییش لە پشووی كۆتایی هەفتەدا ئەنجام دەدرێت.

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و لیژنەی ڕێكخەری خۆجێی پاڵەوانێتییەكە دەڵێن، پاڵەوانێتییەكە لە هەشت یاریگادا بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا شەش یاریگا كە میوانداری مۆندیالی 2022ی قەتەریان كردووە و بریتین لە یاریگاكانی “جەنوب،بەیت،ئەحمەد بن عەلی، 2020. تەمانا، تەعلیمی، خەلیفەی نێودەوڵەتی، وێڕای یاریگاكانی جاسم بن حەمەد و عەبدوڵڵا بن خەلیفە.

سەدان كۆچبەر لە نزیك ئیتاڵیا لە خنكان ڕزگاركران
پێت سەدان كۆچبەر لە نزیك ئیتاڵیا لە خنكان ڕزگاركران
ماليكی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ئاشكرادەكات
دوات ماليكی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر