حكومەتی هەرێم لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار كۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو پێداویستییەكانی هاووڵاتییان و دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆكانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاووتوێكردن و پەسەندكردنی.

بابەتی بەرزیی نرخی كاڵا و پێداویستییەكان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكەدا دەخرێتە ڕوو.

ژمارەی موسڵمانان گەیشتە زۆرتر لە دوو ملیار كەس
پێت ژمارەی موسڵمانان گەیشتە زۆرتر لە دوو ملیار كەس
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە
دوات دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە
پەیوەنیدر