سبەی جارێکی دیکە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ کاتژمێر ١١ کۆبوونەوەکە لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بەرێوەدەچێت و کۆبوونەوەکە لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی کورسی پێکهاتەکان و چەند پرسێکی تری تایبەت بەهەڵبژاردن و کۆمسیۆنە
دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.
رۆژی ٢٦-٣-٢٠٢٣، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و رۆزی ١٨-١١-٢٠٢٣ وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا”.