وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکرێت.
وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٤/٦ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ ی فەرمانبەران دەکرێت، بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبووە کە هەموو مانگێک رۆژی ٢٥ی مانگ مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام لەو کاتەوە بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.