زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ



بەهۆی كاریگەری گەشەی ئابووری جیهانی و دابەزینی ڕێژەی سووی بانكی لە ئەمریكا، نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و لەماوەی هەفتەیەكدا 40 جار گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا یەك ئۆنسە زێڕ نرخەكەی گەیشتۆتە 2020 دۆلار و لەماوەی چەند ڕۆژێكدا نزیکەی 40 جووڵەی بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 487 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 433 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 365 هەزار دینارە.

ئەو زێڕنگەرە پێشبینی ئەوەشی كرد، “ئەمڕۆ فشاری دابەزینی ئۆنسە بەهێز بوو بۆ 1977 دۆلار، بەڵام دووبارە نرخەكەی بەرزبووەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، جانێت یێلن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێژەی پاشەکەوتی مووچە لە بانکە مامناوەند و بچووکەکانەوە لە کەمبوونەوەدایە و ئەو ڕێكارانەی ئێمە ئەنجاممان دا بە دڵنیاییەوە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوە.

وتیشی، “ڕەوشی بانكی لە ئەمریكا جێگیر دەبێت، بەڵام لە نزیكەوە چاودێری دەكرێت”.

 

لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكرێن
پێت لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكرێن
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە
دوات سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە
پەیوەنیدر