لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكرێن



 

تۆڕی نێودەوڵەتیی دەیڤدسكۆرس-ی تایبەت بە كاروباری ئابووری، وردەكارییەكانی ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە گەڕانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، ئاشكرا دەكات.

تۆڕی نێودەوڵەتیی دەیڤدسكۆرس لە زاری چەند بەرپرسێكەوە كە ڕەتیكردۆتەوە ناوەكانیان ئاشكرا بكات بڵاویكردەوە”ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا بریتی بوو لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ كە كۆمپانیایەكی حكومییە و هەنگاوەكەش بەڕێككەوتن بووە لەگەڵ توركیا، ئەمەش ڕێگری دەكات لە حكومەتی هەرێم نەوت هەناردە بكات بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا”.

داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە هەرێمی كوردستانەوە، بەپێی لێدوانی بەرپرسان بۆ تۆڕەكە”دەخرێتە سەر هەژمارێك لە بانكی ناوەندی عێراق بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لە هەمان كاتدا بەغدا دەسەڵاتی دەستوەردان و پێداچوونەوەی بەو هەژمارەدا دەبێت، وێڕای تێپەڕاندنی خەرجییە پێویستەكانی حكومەتی هەرێم”.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێككەوتنی نەوتی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆكرد و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا واژۆكردنی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا ڕێككەوتنەكە پێدانی پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای (سۆمۆ)ی بە كورد لەخۆگرتبوو.

بەم ڕێكەوتنە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەست پێدەكاتەوە، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی بڕیارێكی دادگای دادگای پاریسەوە لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ڕاگیرابوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتبووە بەغدای پایتەخت بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی.

بارستە ھەوایەکی گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت بارستە ھەوایەکی گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ
دوات زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ
پەیوەنیدر