دوابەدوای ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر پرسی نەوت و بودجە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم و فیدڕاڵ (مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی) لە بەغدا ڕێككەوتنەكە واژۆ كرا و میدیای فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: “خواستی خەڵك و یەكێتی لەپرسی نەوت دا سەركەوت”.
بەپێی ڕاپۆرتێك، كە میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، “یه‌كێتیی هه‌میشه پێیوابووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت ته‌نها ڕێككه‌وتنه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له 20 جار قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت له‌پێناو بژێوی خه‌ڵك سه‌ردانی به‌غدای كردوه، به‌ڵام پارتی هه‌موو كات ڕێگری له‌و ڕێككه‌وتنه كردوه و وه‌ك پێویست به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵییه نه‌چووه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاردا ڕازی بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وێت، به‌مه‌ش خواستی یه‌كێتی و خه‌ڵك سه‌ركه‌وت”.
پسپۆڕێكی بواری گرێبه‌ستیه نه‌وتییه‌كانیش ده‌ڵێت: “به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی نه‌وت دوای 14 ساڵ هه‌نارده، قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم به ٣٢ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس و ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه‌یه بڕیاره دروسته‌كه بدرێت له‌پێناو داهاتووی میله‌ته‌كه‌مان و ڕێگریكردن له‌دروستبوونی گرفت و قه‌یرانی گه‌وره و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێگه دروسته‌كه‌یه و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمانه”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عیراق به ماڵپەڕی فەرمی (پیوكەی میدیا)ی حزبەكەی وتووە، “له‌ژێر فشاری خه‌ڵكدا به‌هه‌وڵی یه‌كێتی دواجار حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ڕێككه‌وتن، له‌كاتێكدا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له سه‌رجه‌م دانوستانه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌م دواییانه‌ش، كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی ده‌كرد، سه‌رجه‌م ئاڕاستهكان بۆ ئه‌وه بوون، كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌ون”.
ڕاشیگەیاندووە، “ڕێككه‌وتن به‌هێزه‌وه باشتره وه‌ك له‌ژێر فشاردا بێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یویست له‌بارودۆخێكی ئاسایی‌دا بوو، به‌ڵام ئێستا پارتی له‌ژێر فشاری بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ناوبژیوانی پاریس دا به‌ناچاری ئه‌نجامی ده‌دات”.
دوای زیاتر له 14 ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ٣٢ ملیار دۆلار قه‌رزاره، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌نارده نه‌بوایه له‌ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له ١٠٩ ملیار دۆلار له‌حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرا.
ڕێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین، پسپۆڕی بواری گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز بۆ هەمان ماڵپەڕ ڕایگه‌یاندووە، بینیمان هه‌نارده‌ی پێشتری نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهبهرژهوهوندی هاووڵاتیانی هه‌رێم نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی گه‌وره به ئابووری هه‌رێم گه‌یه‌نراو خه‌ڵكیش لێی زیانمه‌ندبوون.
جەختیشی كردۆتەوە،” دوای زیاتر له 14 ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزێكی گه‌وره‌وه، كه به ٣٢ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نه‌بوایه، له‌ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له ١٠٩ ملیار دۆلار له‌حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرا”.
دوای 11 ڕۆژ لە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیاری دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، ئەمڕۆ رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆکرا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014ەوە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا بڕیاریدا بە شێوەیەكی سەربەخۆ نەوت هەناردەی دەرەوە بكات و بۆ ئەوەش پشتی بە توركیا بەست و گرێبەستێكی دوورمەودای لەگەڵ بەست.