بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەكانی چاودێری تەندروستیی سلێمانی دەستیان بەسەر 38 تۆن و 500 كیلۆگرام برنجی خراپبووندا گرتووە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕگەیاند :”لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ چاودێریكردنی شوێنە گشتییەكان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان و رێگریكردنی لە بەكارهێنانی خۆراك و كاڵای نەشیاو، دەستبەسەر 38 تۆن و 500 كیلۆگرام برنجدا گیرا كە بەهۆی هەڵگرتنی لە شوێنێكی نەشیاودا خراپبوو”.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی “دوای ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەو برنجە دەركەوت كە شیاو نییە بۆ خواردن، بەهۆیەوە بڕیاردرا بەلەناوبردنی برنجەكە”.