وادەی ڕاگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی توركی بۆ سلێمانی هەتاكو 11ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕاگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی توركی بۆ سلێمانی هەتاكو 11ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لەبارەی هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكانەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، هیچ هۆكارێكی ڕوونمان لەبەردەست نییە و داوای ڕوونكردنەوەمان لە هێڵی ئاسمانی توركی كردووە، بەڵام هەتاكو ئێستا وەڵاممان وەرنەگرتووە.
وتیشی، هێڵی ئاسمانی توركیا ڕۆژانە دوو گەشتی هەیە یەكێكیان كاتژمێر 10ی شەوە و ئەوەی دیكەش كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرەبەیانە.