لە شاری تیۆتیواکان لە ناوەڕاستی مەکسیک، باڵۆنێکی گەشتیاری لە ئاسماندا گڕ دەگرێت و دوو سەرنشین تیایدا بوونە قوربانی.
لە ناوچەیەکی گەشتیاری یەکێک لە شارەکانی مەکسیک، دوو کەس بوونە قوربانی کاتێک دەیانویست چێژ وەربگرن لە دیمەنەکان لە ئاسمانەوە لە ناو باڵۆنێکدا، بەڵام باڵۆنەکەیان کاتێک بە بەرزی ٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی زەویەوە دەفڕی گڕی گرت.
Esto es una tragedia, Teotihuacán nuevamente resaltando pero no por cosas buenas, globo aerostático se incendia y provoca esto. pic.twitter.com/IMFn4JTihl
— Yeik Morales el 9 uñas. (@yeikmorales) April 1, 2023
دیمەنەکان ئەوە دەردەخەن، چەند خولەکێک دوای ئەوەی ئاگرەکە لە نێو باڵۆنەکەدا کەوتەوە، سەرنشینێکیان خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و کەسەکەی دیکەش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگری باڵۆنەکەدایە، دواجار هەردوو سەرنشینەکە گیانیان لەدەستداوە.