میدیایەكی جیهانی بەهۆی 8 دۆلارەوە سەحە شینەكەی لەدەستدا



كۆمپانیای تویتەر، كە لەلایەن ئیلۆن ماسك-ەوە سەرۆكایەتی دەكرێت (ڤێریفای) کە بە”سەحە شینەكە” ناسراوە لە ماڵپەڕی (نیو یۆرك تایمز) سەندەوە بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوو مانگانە نزیكەی 8 دۆلار بداتە تویتەر بەرامبەر ئەو “سەحە شینە”.

ئەمڕۆ یەك شەممە نیو يۆرك تایمز، كە خاوەنی ٥٤ ملیۆن فۆلۆوەرە “ڤێریفای- سەحە شینەكە”ی تویتەری لەدەستدا، چونكە ئامادەنەبوو مانگانە بڕی نزیكەی 8 دۆلار بداتە ئەو كۆمپانیایە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە ئیلۆن ماسك، خاوەنی تویتەر بڕیاریدا هەركەسێك خاوەنی سەحە شینەكە بێت، پێویستە مانگی نزیكەی 8 دۆلار بداتە كۆمپانیایەكەی لەگەڵ هەندێ تایبەتمەندی تر ئەكاونتی سەحە شینەكە دەیگرێتەوە.

نیوۆرك تایمز هەواڵ و زانیاری لە ڕێگەی وێبسایت و ڕۆژنامەكەیەوە بڵاو دەكاتەوە و ساڵی ڕابردوو داهاتی ئەو دەزگایە 2.3 ملیار دۆلار بووە، كە 1.55 ملیار دۆلاری لە بەشداری كردن و 523 ملیۆن دۆلار لە ڕیكلام كردن و 232 ملیۆن دۆلاریش لە داهاتی دیكەوە بووە.

ڕۆژنامەی تایمز بۆ یەکەمجار ڕۆژی پێنج شەممە بڵاویکردەوە، کە “سەحە شینەكە” بۆ ڕێکخراوەکەی و ١٠ هەزار ئەندامی دەهێڵرێنەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی پارەیان داوە یان نا، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ ئامادەیی ئەو بۆ دانوستان.

ماوەی داشكاندن بۆ پارەی ئاوی ماڵان كۆتایی دێت
پێت ماوەی داشكاندن بۆ پارەی ئاوی ماڵان كۆتایی دێت
عیراق؛ تۆڕێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرە دەستگیركران
دوات عیراق؛ تۆڕێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرە دەستگیركران
پەیوەنیدر