یانەی چێڵسی بە فەرمی دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر ڕاهێنەری تیپەكە ڕادەگەیەنێت، هۆكاریی ئەمەش بۆ دابەزینی ئەنجامەكانی بلوزە لە ماوەی ڕابردوودا.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر پێگەی فەرمی چێڵسی بڵاوكرایەوە”: گراهام ڕەزامەندی لەسەر هەماهەنگیكردنی یانەكە دەربڕیوە، تا بەتەواوەتی ئاسانكاری بكات لەپێناو كۆتایی هێنان بە بۆندەكەی لەگەڵ چێڵسی”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” گراهام لە ماوەی كاركردنی لە تیپەكە، چێڵسی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە تیایدا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبینەوە، تیپەكەیان دەیەوێت سوپاسی گراهام بكات بۆ هەموو هەوڵەكانی و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت لە داهاتوودا.”
چێڵسی ئاماژە بە برۆنۆ سالتۆ دەكات كە بەشێوەیەكی كاتی ئەركی سەركردایەتی تیپەكە دەگرێتە ئەستۆ،تا ئەو كاتەی ڕاهێنەرێكی نوێ دەدۆزنەوە.