فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عیراق، كارنامەی دانیشتنی چوار شەممەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانى عيراقەوە بڵاوكرایەوە”پەرلەمان لە چوار شەممەی داهاتوودا و لە كاتژمێر نۆی ئێوارە، دانیشتنی 18ی خۆی سازدەكات”.
لە كارنامەكەی دانیشتنی چوار شەممەی پەرلەمانی عیراقدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 1023، 2024، 2025 لەخۆدەگرێت.