لە نێو پڕۆژەی چوارچرای شاری سلێمانی ئاگر لە دایەنگەیەك كەوتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەچێشتخانەی دایەنگەیەنگەیەك لەنێو پڕۆژەی چوارچرا ئاگرێك كەوتەوە.
وتیشی، ئاگرەكە زوو كۆنتڕۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەوە ئارام عەلی وتی، لێكۆڵینەوەكانمان دەستپێكردووەو پێدەچێت هۆكارەكە لێچوونی غاز بووبێت.