پەرلەمانتارێك پێشنیارێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرزدەكاتەوە و تێیدا داوا دەكات بڕی٢٠٠ هەزار دینار جەژنانە بە فەرمانبەران و خانەنشینان بدرێت.
ئوسامە بەدری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشنیارێك ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و دەڵێت: “فەرمانبەر و خانەنشینانی عێراق لە دۆخێكی خراپی ئابووریدان و پێویستیان بە هاوكارییە”.
ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە، بڕی هەزار ٢٠٠ دینار بە فەرمانبەر و خانەنشینانی عێراق بدرێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەو پارەیە وەكو جەژنانەیەك بدرێت بەو كەسانە هەتاكو پێداویستییەكانی جەژن بكڕن، چونكە نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.