هەلی كار بۆ رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت



دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەرفەتی كار رادەگەیەنێت بۆ رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، دەشڵێت،”دواتر لە رێگای پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار ڕێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێكی فەرمی دەناسێندرێن”.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ دەرچوانی بەشەكانی گەشتوگوزار لەئامادەیی و پەیمانگا و كۆلێژە گەشتییارییەكان و خاوەن ئەزموون و خوازیارانی بواری ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، دەستەكەیان بە پشتبەستن بە رێنمایی رێبەری گەشتیاری ژمارە (٣ ی ساڵی ٢٠٢٢)، هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگەیاندنی رێبەری گەشتیاری بە شێوەی ئەكادیمی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای خولەكە لە رێگای پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار ڕێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێكی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنكە و كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەخرێنە سەر كار.

خوازیاران دەتوانن لەڕێگای پڕكردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە، لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٤/٣ تا ٢٠٢٣/٤/٢٠ ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

‎داوا دەكرێت 200 هەزار بكرێتە جەژنانە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان
پێت ‎داوا دەكرێت 200 هەزار بكرێتە جەژنانە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان
شارەوانی سلێمانی؛ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك سزای یاسایی لەسەرە
دوات شارەوانی سلێمانی؛ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك سزای یاسایی لەسەرە
پەیوەنیدر