وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەڕلەمان خۆی ئامادە دەكات بۆ تاوتووێكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی، كە گەلەكەمان بەسەبووری ئاواتێكی زۆرەوە چاوەرێی دەكات، دەشڵێت،”سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەیە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێك لەبارەی بودجەوە”.
باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ ئامادەبوون لە پەرلەمان و وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینیەكی ئەندامانی ئەندامان سەبارەت بەپرۆژەی بودجە.
ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی عیراق داوا لەپەرلەمانتار وسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و هێزە سیاسیەكان دەكات هەوڵەكان بكەن بەیەك بۆ تەواوكردنی، چونكە دەرئەنجامی راستەوخۆ پەیوەستە بەپێداویستیەكانی هاووڵاتیان.
دەقی راگەیەنراوەكەی وتەبێژی حكومەتی عێراق …
لەكاتێك ئەنجوومەنی نوێنەران خۆی ئامادە دەكات بۆ تاوتووێكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی، كەگەلەكەمان بەسەبووری ئاواتێكی زۆرەوە چاوەرێی دەكات، چونكە پرۆژەی خزمەتگوزاری و وبەرهێنان و ئەوانیتر لەخۆی دەگرێت، حكومەت بروابوونی خۆی بەنوێنەرانی گەل و سەرۆكایەتی ئەنجوومەن دووپات دەكاتەوە كە ئەوان ئەو رەوشەی كە ووڵاتەكەمان تێدا تپەردەبێت و پێویستی بوونی زۆر بەپەسەندكردنی بودجەلەرچاو دەگرن، بۆ ئەوەی ڕێگای جێبەجێكردنی بگرێتەبەر، و وەكو بەدەنگەوەهاتنێك بێت بۆ ئەو كارەلەپێشینانە كەحكومەت دەیەوێت بەزووترین كات جێبەجێ بكات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەڕێز ئاگاداری ھەیە لەسەر ناوەرۆكی بودجە لەپرۆژەكانی گەشەپێدان و بابەتی تری گەورە وسەرەكی كەمەودایەكی ستراتیژی ھەیە، بۆیە حكومەت داوا لەپەرلەمانتار وسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران وھێزە سیاسیەكان دەكات ھەوڵەكان بكەن بەیەك بۆ تەواوكردنی، چونكە دەرئەنجامی راستەوخۆ پەیوەستە بەپێداویستیەكانی ھاووڵاتیان.
حكومەت بروایەكی تەواوی ھەیە بەو بنەمایانەی كە بودجە لەسەری دانراوە، بۆیە دەبێنت كەپێویستە ئەندامە بەڕێزەكان ئەو گرنگیە لەبەرچاو بگرن كەبودجە وەكو خۆی لەسەر ئەو بنەمایانە بمێنتەوە، كەواتە بۆ سێ ساڵ چونكە حكومەت ناتوانێت بەردەوام بێت لەسەر بەرنامەكەی ئەگەر بۆ ئەم سێ ساڵە نەبێت كەڕێگا بەدروستكردنی پرۆژە ستراتیژیەكان دەدات، وئەوانەی پەیوەستن بەژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریە گرنگەكان.
شتێكی شاراوە نییە بۆ بەڕێزان نوێنەرانی گەل كەپرسە كرنگەكان و بابەتە سەرەكیەكان تائێستا لەسەر بودجە راوەستاوە، لەوانە تەواوكردنی پرۆژەی كارەبا و چارەسەركردنی كەمی ئاو وگەراندنەوەی ئەوانەی گرێبەستیان ھەڵوەشراوەتەوە، لەگەڵ دابینكردنی بەھەزاران دەرفەتی كار بەڕێگای پرۆژەكانی گەشەپێدانی نوێوە، جگە لەھەنگاوە گرنگەكانی تر كەوەرچەرخانێكی ئابووری بەرچاو دروست دەكەن.
ھەروەھا جێگای ئاماژەپێكردنە كەبودجە میكانیزمی پركردنەوەی كورتھێنا و خەرچكردن بەشێوەیەكی پتەو ورێك وپێكی داناوە.
لەم بارەیەوە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی دووپات دەكات بۆ ئامادەبوون لەئەنجوومەنی نوێنەران و وەڵامدانەوەی ھەر پرسیار وتێبینیەكی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بەپرۆژەی بودجە.