لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوای چارەسەرکردنی گرفتەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمە، لە جیهاندا زیاتر لە ٧٠ ملیۆن کەس تووشبووی ئۆتیزمن، لە هەرێمی کوردستانیش سێ هەزار و ٣٠٠ تووشبووی تۆمارکراوی ئۆتیزم هەیە.
لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی ٢٤ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت نزیکی ٧٠ تووشبووی ئۆتیزم هاوکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیان هەیە.
لە کۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی ٩٢٠ منداڵی تووشبووی ئۆتیزم تۆمارکراوە، کە هیچ هاوکارییەکیان نییە.
سەنتەرەکانی ئۆتیزم منداڵان تا تەمەنی ١٢ ساڵی وەردەگرن، دواتر هیچ شوێنێک نییە بۆ ڕاهێنانی منداڵەکان.
ئەمڕۆ کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم لە بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە، چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد.