ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار دابەزی.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام دواتر جارێكی دیكە ئەو نرخە بۆ 149 هەزار و 500 دینار بەرزبووەوە.
بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی 236,649,075 دۆلاری خستە بازاڕەوە كە لەو ڕێژەیە 46,950,000دۆلاری بەشێوەی كاشەو بڕی 189,699,075 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەو ڕێژە زۆرەی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای دیناری لەبەرامبەر دۆلار بەرزكردەوە.