بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی 48 كاتژمێری داهاتووی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 2– 04 – 2023، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژە بە ئەوەش دەكات، پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە .
باس لە ئەوەش كراوە، سبەینێ دووشەممە 3– 4 – 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێك ناوچەی شاخاوی ئاستی هەوری زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بەرزتر دەبنەوە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی