بەرپرسێكی سەربازی پارتی لە سنوری چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت ، مەسرور بارزانی سوارچاك و ڕەمزی خۆ ڕاگری بوو كە سوربوو لەسەر ڕێككەوتن، دەشڵێت ،” زۆر باش دەركەوت كێ بەرگری كارە لە مانەوەی كیانی كوردی و كێش نەیارە و خەونی لەناو بردن و تەسلیم كردنەوەی قەوارەی ھەرێم دەبینێت”.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك، بەرپرسی سەربازی پارتی لە سنوری چەمچەماڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بەكاتی هەوڵێكی خەو زڕاندنی خەونی سەربەخۆیمان بوو بێت، بەڵام هیچ لەوە كەم ناكات كە هەمانە و هەر بەردەوامیش دەبین لە خەونی سەربەخۆیی، هەروها سودمەند دەبین بە دەركەوتنی چەند ڕاستیەك بۆ هاونیشتیمانیان.
دەشڵێت ،”ئەمجارە بەتەنها مەسرور بارزانی سوارچاك و ڕەمزی خۆ ڕاگری بوو،كە سوربوو لەسەر ڕێككەوتن و بە هاوبەشی ئیدارەدانی نەوتی هەرێم و حكومەتی عێراقی ناچاركرد ڕێككەوتن و هاوبەشی قبوڵ بكات و واز لە خەونی لێسەندن و ڕادەستكردن بهێنێت”.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ لەمەودوا دەردەكەوێت كە داھاتی نەوت ئەو بە ھەدەردان و گەندەڵیە زۆرەی تێدا نەبووە كە چەندین كەس و لایەن خەڵكیان پێ فریو دابوو بۆ بەرژەندی تایبەتی خۆیان و بێ متمانەیی و فەوزایەكی زۆریان دروستكردبوو دژ بە حكومەتی ھەرێم.
1. ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیانەی، كە داهاتی خاڵە سنوریەكان و داهاتی نا نەوتی وەك پێویست بۆ خزمەتی دانیشتوانی بەكار ناھێنێت! پێشبینی ناكرێت هیچ لە گوزەرانیان بگۆڕێت، چونكە ئەو داهاتانەی ناوخۆ كە ناهێندرێتەوە خزمەتی بودجەی گشتی، سەرەنجام لەسەر بودجەی هەرێم هەژمار دەكرێت و لە بودجە دەبڕدرێت، بەوەش دەستی پاك و پیسی لایەنە دەسەڵاتدارە خوجێییەكان ئاشكرا دەبێت بۆ خەڵەك.
2. زۆر باش دەركەوت كێ بەرگری كارە لە مانەوەی كیانی كوردی و كێش نەیارە و خەونی لەناو بردن و تەسلیم كردنەوەی قەوارەی ھەرێم دەبینێت.
3. ھەروھا بەڵایەكی گەورەمان لە كۆڵ بوەوە كە نامانەوێت لێرەدا باسی بكەین.