ئەمریكا دەست بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا دەگرێت كە ئێران بۆ حوسییەكانی ناردراوە



وەزارەتی دادی ئەمریكا سكاڵایەكی یاسایی ڕێكخست بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەك و تەقەمەنی و هەزاران كیلۆگرام مادەی ئارپیجی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، كە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریكاوە لە ڕێگای یەمەندا دەستی بەسەردا گیراوە.

مێریك گارلەند، داواكاری گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەختی لە ئیرادەی وڵاتەكەی كردەوە بۆ لێپرسینەوە لەو كەسانەی، كە یاساكان پێشێل دەكەن و هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات وەزارەتی داد بە بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو تەقەمەنیانە ڕایگەیاندووە، كە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە سەرەتای مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو لە دەریای عومان دەستی بەسەر ئەو چەك و تەقەمەنیانەدا گرتوو و ئەم هەنگاوەش بە بەشێك لە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانتر ناو دەبات سەبارەت بە تۆڕی قاچاخچێتی چەك لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە.

ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی150 مەتری هەولێر ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
پێت ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی150 مەتری هەولێر ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
سلێمانی؛ هەزار و 122 كیلۆگرام خورما لەناو برا
دوات سلێمانی؛ هەزار و 122 كیلۆگرام خورما لەناو برا
پەیوەنیدر