خوێندنی باڵا كۆرسی ڕاهێنان لە هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت و مامۆستایان و فەرمانبەرانيش ئاگاداردەكاتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە، سەبارەت بە دەستپێكردنی ژمارەیەك كۆرسی ڕاهێنانی جۆراوجۆر لەسەر ئەركی حكومەتی هۆڵەندا بەناونیشانی (The Shiraka Training Programme).

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە، هەر كەسێك مەرجەكانی بەرنامەكەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە كۆرسەكانی هەیە، دەتوانێت داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پێشكەش بەسەرچاوەی كۆرسەكان بكەن:
https://www.shiraka.nl/en/courses

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: بۆ كۆرسەكانی ڕاهێنان وەزارەتەكەیان هیچ مەرجێكی نییە، بەڵام كاتێك داوای نوسراوی پشتگیری دەكرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەكەی خۆی بهێنێت، ئەوكات وەزارەتەكەیان دەتوانێت پشتگیری كاندیدبوونی بكات.

بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان پاشگەزدەبێتەوە
پێت بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان پاشگەزدەبێتەوە
حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
دوات حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر