هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە



سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبەغدا ڕایدەگەیەنێت، گفتووگۆكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا ئەم ھەفتەیەش بەردەوامیان دەبێت و لەماوەیەكی نزیكیشدا ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “پڕۆژە یاسای بوودجە لەسەرئەوە دانراوە كە رۆژانە 3 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بكات، بۆیە ئەو بڕیارەی لەبارەی نەوتی ھەرێم دەرچووە زیاتر زیان بەداھاتی عێراق دەگەیەنێت بەھۆی ئەوەی بەشێكی ئەو نەوتەی ھەرێمی كوردستان لە بوودجە دانراوە، چونكە ئەوانیش تووشی كێشەی دارایی دەبن، بۆیە ئەوان جدیترن كە كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتن و دووبارە ھەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە”.

بە وتەی فارس عیسا:”لەماوەیەكی نزیكدا دەگەنە رێككەوتن و ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە بۆ دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم ھەفتەیەش گفتووگۆ و كۆبوونەوەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا بەردەوام دەبن”.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە لە بەغدا بڵاویانكردەوە، دوێنێ هەینی 31ـی ئاداری 2023 کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دا هەبووە، تێیدا لەسەر شێوازێکی تازەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی هاوبەش رێککەوتوون.

بە وتەی سەرچاوەكە، لەمەودوا نەوتی هەرێمی کوردستان بە نرخی بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێت، واتا نەوتی کوردستان بە 10 دۆلار کەمتر نافرۆشرێت، بەڵکو بە هەمان ئەو نرخەی کە سۆمۆ نەوتی عێراقی پی دەفرۆشێ.

بەم رێککەوتنە، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان شەرعیەتی حکومەتی عێراق وەردەگرێت.

پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ‌ دەكات
پێت پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ‌ دەكات
سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دوات سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پەیوەنیدر