بانكی ناوەندی زیاتر لە 870 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 870 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی هەفتانەی دراوەكە دادەنرێت لەلایەن بانكی ناوەندی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 876 ملیۆن و 229 هەزار و 180 دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 219 ملیۆن و 57 هەزار و 295 دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی 1.37% بەرزبۆتەوە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت كە فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی پێنج‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و 238 ملیۆن و 758 هەزار و 264 دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە یەك شەممەی ڕابردوودا بوو كە 202 ملیۆن و 134 هەزار و 715 دۆلار بووە.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، بۆ حەواڵەی دەرەكی بوون، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1310 دینار فرۆشراوە.

وێڕای ڕاگەیاندنی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندی عیراق لە 1450 بۆ 1300 دینار بۆ دۆلارێك، بەڵام تائێستا نرخی دراوە ئەمریكاییەكە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین نەكردووە و تائێستاش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت.

پارێزگای هەڵەبجە؛ عێراق كارتۆن و مقەبایە نەك هەرێمی كوردستان
پێت پارێزگای هەڵەبجە؛ عێراق كارتۆن و مقەبایە نەك هەرێمی كوردستان
بنزیما لە خولی سعودی نزیكدەبێتەوە
دوات بنزیما لە خولی سعودی نزیكدەبێتەوە
پەیوەنیدر