ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی لە سەرەتای بەهاردا ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی كردتەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ یەك شەممە ئاسمان بە زۆری ساماڵێکی ڕوون و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت و لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٣ پلە بەرزدەبنەوە.
ڕاشیگەیاند، خێرابی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ – ٢٥کم/ لە كاتژمێرێكدا لەئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە.
دوێنێ هەینی شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لەكاتەكانی دوانیوەڕۆوە بۆ درەنگانی شەو لە شار و شارۆچكەكان بەفر باری بە سەنتەری شارەكانیشەوە و بەوەش پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی دابەزین.