ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ گەیشتنی كاروانێكی یارمەتی سەربازیی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆكایەتیی ئەمریكا لەڕێگەی دەروازەی سنووری وەلیدەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوكرایەوە”بەگوێرەی سەرچاواوەكانیان كاروانە سەربازییەكە لەشەش بارهەڵگر پێكهاتوون و چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازیییان لەگەڵدا بووە، بارهەڵگرەكانیش سندووقی داخراو و هاوكاریی لۆجیستی و چەك و تەقەمەنییان هەڵگرتووە”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كاروانەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای گەیشتنیان بەڕۆژئاوای كوردستان ڕویان لەكێڵگەی غازیی كۆنیكۆ لە ڕیفی دێرەزوری خۆرهەڵات كردووە”.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت”كاروانەكە دوای داگرتنی بارەكانیان دووبارە بەرەو هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە”.
پێشتریش ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبۆوە كە لە28ی ئاداردا، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی دەروازەی سنووری وەلیدەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، كاروانێكی سەربازییان بۆ باكووری خۆرهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) بەڕێكردووە كە لە40 بارهەڵگر پێكهاتبوون و كاروانەكانیش تەنكەری سوتەمەنی و سندوقی داخراو و كەرەستەی لۆجستیان هەڵگرتوەو بەرەو بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانێییەكە لەپارێزگای حەسەكە بەڕێكەووتبوون.