بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارینی بەفر و نمەباران بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و لە هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت تا نیوەشەو ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفر بارینى پچڕ پچڕ تا سبەى بەیانى زوو لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامى دەبێت و نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر ڕوولە دابەزین دەکەن بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.
کەشناسی دەشڵێت:”ئێستا لە باشورى هەرێم خۆڵ بارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکووک 2کم و لە خورماتوو 1کم و چەمچەماڵیش تۆزێکى سووک هەیە.”.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى شەممە بەیانى ئاسمان هەور و نیمچە هەورە دەبێت بەرزترین پلەکانى گەرمى بە (2-4) بەرزدەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزێکى سووک.
لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە هەندێک شوێن نزیکەی ١٠ سم بەفر باریوە.