كۆمپانیایەكی تری بەرهەمهێنانی نەوت كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت



كۆمپانیای “گەڵف كی ستۆن”ی تایبەت بە نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات ڕاگرتنی كاركردن لە دوایین كێڵگەی نەوت ڕادەگەیەنێت و پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی حكومەتی عێراقەوە دەخاتەڕوو.

ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە ” كۆمپانیاكە بە تەواوەتی كاركردنی لە كێڵگەی شێخان ڕاگرتووە، لە هەمان كاتدا بەردەوامە لە گواستنەوەی دوایین وەجبەی نەوتی بەرهەمهاتوو بۆ عەمبارەكان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا”، پێشبینیشی كردووە ڕاگرتنی كاركردنی لە كێڵكەگەدا كاتی بێت.

ئاژانسەكە دەڵێت، ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لەلایەن كۆمپانیای “گەڵف كی ستۆن” كە یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكان لە هەرێم، گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر دەكات.

بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە كە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەی فراوان ئەنجامبدەن، لەپێناو سەرلەنوێ‌ هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكان.

کەشناسی: بەفربارین بەردەوام دەبێت
پێت کەشناسی: بەفربارین بەردەوام دەبێت
پێشبینی دەكرێت دۆلار ڕێژەی 10%ی بەهاكەی لەدەستبدات
دوات پێشبینی دەكرێت دۆلار ڕێژەی 10%ی بەهاكەی لەدەستبدات
پەیوەنیدر