لە چەند ناوچەیەك لە پارێزگای دهۆك بەفرێكی زۆر باری و زۆرترین ڕێژەی ئەو بەفرەش لە یەكێك لە دەروازە سنوورییەكان بووە.
ئەمڕۆ هەینی بەفربارین چەند ناوچەیەكی لە باكووری پارێزگای دهۆك گرتەوە و زۆرترین ڕێژەی بەفربارینیش لە یەكێك لە قەزاكانی پارێزگاكە بووە.
بەپێی زانیارییەكان، بەفر ناوچەكانی سەر بە قەزای ئامێدی كە بریتین لە سیرتووكە، جومانكی، و سەرزیر لە ناحیەی كانی ماسی گرتۆتەوە و زۆرترین ڕێژەی بەفربارینیش لە دەروازەی سنووری سەرزیر بووە.
بە گوێرەی هەواڵ، لە بەیانی زووەوە، بۆ كردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكان لە ناوچانەكەدا كە بەفرێكی زۆرییان تێدا باریوە، تیمەكانی بەرگری مەدەنی هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ.