٤١ پۆندی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت



بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا، ڕەزامەندی دراوە لەسەر دروستكردنی 37 پۆند جگە لەوەش ڕەزامەندی دراوە لەسەر 4 پۆندی دیكە كە لە قۆناغی ڕەزامەندیی داراییدایە، دەشڵێت،”مەبەست لە دروستكردنیان پاراستنی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاوە”.
كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو، كابینەی نۆیەم لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران، تیمێكی تەكنیكی پێك هێنا بۆ لێكۆڵینەوەی گرفتی لافاوی هەولێر، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كۆمەڵێك ڕێچارە پێشنیاز كران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لافاوی شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ڕێگریكردن و دووبارەنەبوونەوەی لافاو پێشنیازی ژمارەیەك پۆند كراوە لە بەشەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لەو ستریم و ڕێڕەوە ئاوییانەی هەیە، كۆمەڵێك پۆند دروست بكرێن بۆ گلدانەوەی ئاوی ئەو ڕێڕەوانە هەندێكیان نەخشەكارییان تەواو بووە و هەندێكیشیان لەژێر پڕۆسەی نەخشەكاریین و لە دوای هاوینەوە، بە كردەیی دەستیان پێ دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە كابینەی نۆیەم تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا، ڕەزامەندی دراوە لەسەر دروستكردنی 37 پۆند لە هەمووی هەرێمی كوردستان بە تێچووی نزیكەی 27 ملیار دینار، جگە لەوەش ڕەزامەندی دراوە لەسەر 4 پۆندی تر كە لە قۆناغی ڕەزامەندیی داراییدایە. كەواتە بە كۆی گشتی، ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندیی 41 پۆندمان وەرگرتووە، بەشێكیان ئیشیان تێدا دەكرێ و تا ئاستی 40% ئیشەكانیان جێبەجێ كراوە.

ئاشكراشیكردووە، كە پڕۆژەكانی پۆند پشتی بە توانای ئابووریی دەوڵەت و هاوكاریی خەڵك بەستووە، چونكە زۆرجار خەریكی پڕۆژەیەك دەبن، بەداخەوە هەندێك جار كێشەی زەوی وزار و كۆمەڵایەتی دێنە پێشەوە، بۆیە زۆر گرنگە كە خەڵكی ئێمە زیاتر هاوكار بن و تێمان بگەن، بەوەی زۆرجار كێشەی زەوی وزار و گرفتی كۆمەڵایەتی بارگرانی بۆ ئێمە دروست دەكەن.

هەڵەبجە ؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر خورمای خراپ بوودا گیرا
پێت هەڵەبجە ؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر خورمای خراپ بوودا گیرا
سوپای پاسداران؛ لەهێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆی دیمەشق ئەفسەرێكی پلە باڵایان كوژرا
دوات سوپای پاسداران؛ لەهێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆی دیمەشق ئەفسەرێكی پلە باڵایان كوژرا
پەیوەنیدر